کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆتۆمبیلی كارەبایی بەنرخی 25هەزار دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە

.

05:31 PM - 24/09/2020

كۆمپانیا تێسلای تایبەت بەدروستكردنی ئۆتۆمبیلی كارەبایی كۆمەڵێك گۆڕانكاری لەتەكنیكی ئۆتۆمبیلەكانیدا كردووە و بەوەش نرخی تێچوونی بەرهەمەكانی كەمدەبێتەوە.
ئیلۆن ماسك سەرۆكی گرووپەكە بەڵێنی ئەوەیداوە لە 3 ساڵی داهاتوودا بەرهەمی كۆمپانیاكەیان بخەنە بازاڕەكانی جیهانەوە بەو مەرجەی نرخەكەی لە 25 هەزار دۆلار زیاتر نەبێت و بەوەش نرخی ئۆتۆمبیلەكانی تیسلا بەبەراورد بەنرخی تێچوونی ئێستای 10 هەزار دۆلار كەم دەكات .
كارل براوەر ، پسپۆڕ لەسایتی ئای سی كارز بەفرانس پرێسی راگەیاندووە كۆمپانیای تیسلا گۆڕانكاریەكی گەورەی لە پاتری ئۆتۆمبیلدا ئەنجامداوە ، بەجۆرێك پاترییەكان توانایەكی زۆریان دەبێت لەبەرهەمهێنانی وزەو عەمباركردنی وزە لەخۆیاندا و ئاماژەی بەوەشكردووە كە بڕێكی زۆر لەمادەی سیلیكۆنی تێدا بەكارهێندراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە