کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی عیراق: پەسەندكردنی بودجەی 2020 هیچ بایەخێكی نەماوە

.

04:55 PM - 24/09/2020

 پەرلەمانتارێكی عیراق كێشانەوەی پرۆژەیاسای بودجەی 2020 لەلایەن حكومەتەوە بە كارێكی مەبەستدار وەسف دەكات و ئاشكرای دەكات  كە ئەو پرۆژەیاسایە هیچ بایەخێكی نەماوەو دەنگی لەسەر بدرێت یان نەدرێت گرنگی نیە.
لەوبارەیەشەوە  ریاز مەسعودی ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند: كێشانەوەی حكومەت بۆ پرۆژەیاسای بودجەی 2020 لە پەرلەنەوە جارێكی تر بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئەوە دەگەیەنێت  كە هێشتا هیچ بەرچاو روونی و ئاسۆ بینیەك نیە بۆ ئیدارەدانی كاروبارەكان و  ئەو كارەش بە مەبەست ئەنجامدراوە تاوەكو پرسی بودجەی 2020 بە تێپەربونی كات لەبار ببرێت و بونی نەمێنێت.
وتیشی لە راستیدا پرۆژەیاسای بودجەی 2020 عیراق هیچ گرنگی و بایەخێكی نەماوە چونكە تائێستا رێژەی سەدا 75ی زیاتری لێ‌ خەرجكراوەو بۆ ئەو چەند مانگەشی ماوە رێژەی سەدا 20ی بۆ مووچە خەرج دەكرێت و تەنها رێژەی سەدا 5 یان كەمتریشی لێ‌ دەمێنێتەوە .
وتیشی: ئەگەر پرۆژەیاسای بودجەی 2020یش پەسەند بكرێت ئەوا تەنها بودجەیەكی شكڵی دەبێت و ئەوەی ئێستاش بەلای حكومەتی عیراقەوە گرنگە كاركردنێتی بۆ ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی ساڵی داهاتوو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە