کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێبڕین لە مووچەی فەرمانبەران بۆ 18% كەمكرایەوە

.

04:53 PM - 24/09/2020

 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رێژەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی لە سەدا 21 وە بۆ رێژەی سەدا 18 كەمكردەوەو لە پێدانی مووچەشدا  لەم مانگەدا  كاری پێ‌ دەكرێت.
لەوبارەیەشەوە  وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكیدا داوای لەسەرجەم فەرمانگەو وەزارەتەكان كردووە لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانیان بە لێبڕینی نوێیی رێژەی سەدا 18وە ئامادەبكەن و داواشی لە سەرجەم گەنجینەكان كردووە فەرمانگەكان بەرێنمایی و بڕیاری نوێی وەزارەتیان ئاگاداربكەنەوە.
هەربەپێی بریاری وەزارەتی دارایی هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو لێبرینی مووچە لەو فەرمانبەرانە ئەنجام نادرێت  كە لە 300 هەزار دینار كەمتر وەردەگرن و سەبارەت بە مووچەی پلە تایبەتەكانیش بەهەمان شێوە مانگی رابردوو مووچەیان بە لێبرینی رێژەی سەدا (50) بەسەردا دابەش دەكرێت و كەم ناكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە