کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە نیویۆرك هەزاران كەس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

.

01:34 PM - 24/09/2020

شەوی رابردوو لەشاری نیویۆركی ئەمریكا هەزاران كەس دژ بەبڕیارەكەی دەستەی پارێزەران و داواكاری گشتی ویلایەتی كنتاكی سەبارەت بەدۆسیەی كوشتنی ژنە رەشپێستێك بەناوی بریۆنا تایلۆر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، خۆپیشاندانەكە بەدروشمی پێویستە بكوژی تایلۆر دەست نیشان بكرێت و بدرێت بەدادگا درێژەیان بەڕێپێواندا، ئەمەش دوای ئەوەی هیچ ئەفسەرێكی پۆلیس بەئەنجامدانی تاوانی كوشتنی ئەو ژنە رەش پێستە تاوانبار نەكرا، تەنها بڕیاردرا بەبڕی 12 ملیۆن دۆلار خێزانەكەی قەرەبوو بكرێتەوە.
بریۆنا تایلۆر كارمەندێكی رەشپێسیتی كەرتی تەندروستی بوو، مانگی ئاداری رابردوو لەگەڵ هاوڕێ كوڕەكەی لەیەكەی نیشتەجێبوونەكەیان لەشاری لویزفیڵ لەویلایەتی كنتاكی لەگەڵ پۆلیس رووبەرووی یەكتربوونەوە و لەلایەن یەكێك لەپۆلیسەكانەوە كوژرا، بەرپرسانی پۆلیس لەدادگا ئاماژەیان بەوەكردووە: كە بۆ پشكنینی مادەی هۆشبەر چوونەتە ماڵەكەیان، بەڵام دادگا هیچ بەڵگەیەكی لەسەر بوونی ئەو ماددەیە لەشوێنەكە دەست نەكەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە