کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەرۆژانی داهاتوودا وڵاتانی تری عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل دەگەنە رێككەوتنی ئاشتی

.

12:16 PM - 24/09/2020

تا دێت رێككەوتنەكانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب ئاشكرا دەبن و وڵاتی تر عەرەبی هاوشێوەی ئیمارات و بەحرەین رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزا دەكەن.
لەو بارەیەوە كیلی كرافت نوێنەری ئەمریكا لەنەتەوە یەكگرتووەكان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا زانیاری نوێی ئاشكراكرد و رایگەیاند: لەدوای بەحرەین و ئیمارات ژمارەیەك لەوڵاتانی تری عەرەبی رێككەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئیمزا دەكەن.
بەوتەی كرافت لە چەند دەیەی رابردوودا تەنیا میسرو ئوردن لەگەڵ ئیسرائیل رێكەوتنی ئاشتیان ئیمزاكردبوو، بەڵام لەسەردەمی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپدا هەریەك لەبەحرەین و ئیمارات و وڵاتانی تری عەرەبیش دێنە نێو رێككەوتننامەكەوە.
وەك نوێنەرەكەی ئەمریكا لەنەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت: لەرۆژانی داهاتوودا  ولاتانی تری عەرەبی دێنە ریزی هەریەك لەبەحرەین و ئیمارات و تەئكیدی لەوەشكردەوە: كە وڵاتانی تری عەرەبی بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە