کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیوا چەتۆ لەگەڵ بەرێوەبەری ناحییەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبۆوە

.

11:34 AM - 24/09/2020

 چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆبۆوەو ئاماژەی بەوەكرد: تێگەیشتنی بۆ هەموو كێشەو پێداویستی و داواكارییەكانیان هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد هەوڵی تەواودەدەن تا بەشێكی زۆری چارەسەر بكەن.
تەئكیدیشی لەوەكردەوە: كە دەبێت بەڕێوەبەری ناحیەكان  پلانی دوور مەوداو نزیك و ستراتیجییان هەبێت بۆ بەڕێوەبردن و خزمەتكردنی خەڵكی سنورەكانیان.
 لە بەشێكی تری قسەكانیدا ‎بریكاری وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشكرد: بەرێوەبەری ناحییەكان خاڵی  یەكەمی بەركەوتنن لەگەڵ هاوڵاتیانی سنورەكانیان و حكومەتێكی بچوككراوەن لەناحیەكانی خۆیاندا بۆیە دەبێت خزمەتی هاوڵاتیان كاری لە پێشینەیان بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە