.
11:45 PM - 23/09/2020
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق. لەدیدارێکدا لەسەر ھاوکێشە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکان، بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا.
بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە ھەرێم و عێراق، ستراتیژی یەکێتی خستەڕوو و تەئکیدی لە ھەماھەنگی و ھاریکاری نیشتمانی و کوردستانی ھاوبەشکردەوە، بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکاندا و چارەسەرکردنی کێشەکان.
ھەر لەدیدارەکەدا ھاوسەرۆک پێشخستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا لەھەموو بوارەکاندا بە پێویست زانی، لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق بەگرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی ھەردوولای روانی و بەردەوامی پشتیوانییەکانیانی بۆ ھەرێم دووپاتکردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە