کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ: تەریقەتی قادری رۆڵی ئەرێنیان هەبووە لەخزمەتكردنی ئاین و كۆمەڵگە

.

08:23 PM - 23/09/2020

كۆسرەت رەسوڵ: تەریقەتی قادری رۆڵی ئەرێنیان هەبووە لەخزمەتكردنی ئاین و كۆمەڵگە            

لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری و ژمارەیەك لە شێخانی تەریقەتی قادری.
‎لە میانی پێشوازیكردنەكەدا كۆسرەت رەسوڵ كورتەیەكی لەبارەی ڕۆڵی دیاری شێخانی تەریقەت بەگشتی خستەڕوو، دووپاتی لەگرنگی رۆڵیان كردەوەو هیوای خواست وەك هەمیشە رۆڵی ئەرێنی بگێڕن لەخزمەتكردنی ئایین و كۆمەڵگە.
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی كورتەیەكی لەبارەی دۆخی ناوخۆی كوردستان و عیراق خستەڕوو، تەئكیدی لەگرنگی پێگەی كورد لەناوچەكەو زەرورەتی یەكگرتوویی و یەكگوتاری كورد كردەوەو هیوای خواست هەموو هەوڵەكان بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان بێ.
‎لای خۆیەوە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی و  شێخانی تەریقەتی قادری سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی كۆسرەت رەسوڵیان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە