کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵیادی شەهید ستار عومەر ئەحمەد شاسوار

.

07:55 PM - 23/09/2020

ساڵیادی شەهید ستار عومەر ئەحمەد شاسوار
ناسراو بەشەهید مامۆستا ستار
 لەساڵی 1962 لەگوندی كانی میل لەخێزانێكی كورد پەروەری هۆزی (وەیس وەیس) چاوی بەدونیا هەڵهێناوەو قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشارەزوور تەواوكردووە، دواتر خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی لەسلێمانی تەواوكردووە، ساڵی 1977 پەیوەندی كردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوەو كادرێكی چالاكی كۆمەڵەی رەنجدەران بووەو خۆشەویستی ناو هەڤاڵەكانی بووە.
رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لەدروستكردنی رێكخستنی تۆكمەو بەهێزی ناوچەی شارەزوور، لەدوای شەهید بوونی ( شەهیدعەلی عومەر) برای، لەساڵی 1982، پەیوەندی كردووە بەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە، وەك پێشمەگەو مامۆستای شۆڕش درێژەی بەبەردەوامیی پرۆسەی خوێندن داوە لەبناری شارەزوورو دامەزرێنەری چەندین خوێندنگە بووە لەو ناوچانەی خەبات و تێكۆشانی تێداكردووە.
لەراپەرینی خەڵكی كوردستاندا، سەرپەرشتی راپەرینی دەڤەری زەرایەن بووە، دامەزرێنەری رێكخستنەكانی یەكێتی بووە لەو سنورەو  لێپرسراوی كەرتی رێكخستنی زەرایەن  بووە، ئەندامی یەكەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە، لەساڵی 1992 كراوەتە كارگێڕی كۆمیتەی رێكخستنی دەربەندیخانی یەكێتی، بەهۆی لێهاتووییەوە لەساڵی 1993 كراوەتە ئەفسەری ئاسایش و بەڕێوەبەری ئاسایشی دەربەندیخان، پلەكانی ئەفسەرێتی تا پلەی (رائید)ی بڕیوەو  لەساڵی 1996بەشداری خولی یەكەمی ئاسایشی كردووە. لە 22/9/1996 شەهیدكراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە