کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكخراوی كاری جیهانی: داهاتی كاركردن 10.7% كەمیكردوە

.

06:26 PM - 23/09/2020

رێكخراوی كاری جیهانی ئاشكرای دەكات: لەسەر ئاستی جیهان داهاتی كاركردن بەڕێژەی لەسەدا 10 پۆینت 7 كەمیكردوە، واتە لە 9 مانگی رابردوودا داهاتی كاركردن بەبڕی 3 ترلیۆن‌و 500 ملیار دۆلار كەمیكردوە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی كاری سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە 9 مانگی رابردوودا داهاتی كاركردن بەبڕی 3 ترلیۆن ‌و 500 ملیار دۆلار كەمیكردوە، كە ئەمەش یەكسانە بە لەسەدا 5 پۆینت 5ی كۆی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان لە 9 مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا.
ئاماژەی بەوەشكردوە: تەنها لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا لەسەدا 17 پۆینت 3ی سەعاتی كاركردن لەدەستچووە، كە یەكسانە بە 495 ملیۆن كار بەدەوامی تەواوەوە.
هەروەها پێشبینی دەكرێت سەعاتی كاركردنی لەدەسچوو لە چارەكی سێهەمی ئەمساڵدا بگاتە لەسەدا 12 پۆپینت 1 كە دەكاتە 345 ملیۆن كار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە