کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی زێڕ نزمترین ئاستی لە 6 هەفتەدا تۆماركرد

.

06:24 PM - 23/09/2020

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان نزمترین ئاستی لە 6 هەفتەدا تۆماركرد‌و ئێستاش یەك ئۆنسە بە هەزار‌و 870 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی‌و هاندانی زیاتری ئابووری لەلایەن بانكی ناوەندی ئەمریكاوە، نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی‌و ئێستاش یەك ئۆنسە لە دەوروبەری هەزار‌و 870 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
پسپۆڕانی ئابووریش دابەزینی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی، كە بەهۆی بوژانەوەی ئابووری ئەمریكا‌و بەرزبوونەوەی فرۆشی خانووبەرە‌و دابەزینی ڕێژەی بێكارییەوە بەرزترین ئاستی لەماوەی 8 هەفتەدا تۆماركردوە.
دابەزینی نرخی زێڕیش لەكاتێكدایە كە لەسەرەتای مانگی ئابدا، بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد‌و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە 2 هەزار‌و 75 دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە