کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەهای لیرەی توركی بەردەوامە لە دابەزین

.

06:21 PM - 23/09/2020

بەهای لیرەی توركی بەردەوامە لە دابەزین‌و 100 دۆلاری ئەمریكی  نزیكبوەوە لە 771  لیرە.
ئەمڕۆ بەهای لیرەی توركی نزمترین ئاستی تۆماركرد‌و ئێستاش 100 دۆلاری ئەمریكی بە 770 لیرە‌و 80 قڕوش مامەڵەی پێوە دەكرێت، لەكاتێكدا سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی گۆڕینەوەی 100 دۆلاری ئەمریكی یەكسان بوو بە 755 لیرە. هاوكات لیرەی توركی نزمترین ئاستی لەبەرامبەر یۆرۆی ئەوروپی تۆماركرد، بەجۆرێك بەهای 100 یۆرۆ 900 لیرەی توركی تێپەڕاند.
بەهای لیرەی توركی چەند ساڵێكە ڕووی لە دابەزین كردوە، بەجۆرێك تەنها لە ئەمساڵدا زیاتر لە سەدا 22ی بەهاكەی لەدەستداوە‌و چووەتە ڕیزی ئەو دراوانەی ئەمساڵ خراپترین ئەدایان هەبووە.
لای خۆشیەوە ئیگۆر نیدیلكین پسپۆڕی ئابووری رایدەگەیەنێت: ئابووری توركیا لە داڕمان نزیكدەبێت‌و ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش بەبێ‌ وەستان بەهای لیرەی توركی دادەبەزێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە