کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی داوایكرد ئیسپانیا لەهەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكات

.

02:05 PM - 23/09/2020

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە خوان خۆسێ ئسكۆبار ستێمان باڵیۆزی ئیسپانیا لە عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا  گفتوگۆكرا لەسەر كێشە ئابووری و سیاسییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق، هەروەها لاهور شێخ جەنگی تەئكیدیكردەوە لەوەی  لای یەكێتی ئاسایش و ئارامیی، بایەخ و بەهای باڵای هەیە، باسیشی لە دەرفەتەكانی وەبەرهێنان كرد لە هەرێمی كوردستان و هانی باڵیۆز ئسكۆباریدا بۆ هێنانی دەستی وەبەرهێن بۆ هەرێم و بوژاندنەوەی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە