کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

واتفۆرد بەرامبەر نیوبۆرت كۆنتی دۆڕا

.

01:27 PM - 23/09/2020

لەیارییەكی تری قۆناغی سێیەمی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرادا، یانەی نیوبۆرت كۆنتی لەیاریگای خۆی رووبەرووی یانەی واتفۆردی بەشدار لەپریمەرلیگ بووەوە، لەسەرەتای یارییەوە یاریزانانی نیوبۆرت بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەكە سەپاند، لەدەقیقەی 17 بوونە خاوەن گۆڵێك دوای ئەوەی ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن و تریستان ئەبراهام-یش لەجێبەجێكردنی سەركەوتوو بوو، لەدەقیقەی 28یش جۆسێ لابادی گۆڵێكی دووەمی بۆ تۆماركردن و گێمی یەكەمیش بەو ئەنجامە تەواو بوو، لەگێمی دووەم یاریزانانی واتفۆرد سەرەرای ئەوەی باشتر دەركەوتن، هەوڵی گۆرینی ئاست و ئەنجامی یارییەكەیان دەدا و لەدەقیقەی 54 ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن و ئیدئەلبێرتۆ بینیاراندا گۆڵی پێ تۆماركردو جیاوازیەكەشی كەمكردەوە، بەڵام لەهاوسەنگكردنەوەی ئەنجامەكە سەركەوتوو نەبوون و لەكۆتایدا یانەی واتفۆرد بەئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر دوو گۆڵ بە یانەی نیوبۆرت كۆنتی دۆڕا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە