کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ماكابی تەل ئەبیب بەرامبەر رێد بۆڵ سالزبۆرگ دۆڕا

.

01:17 PM - 23/09/2020

یارییەكانی قۆناغی پلەی ئۆفی پاڵاوتنی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستیپێكرد،  لەیەكەم یاریی ئەو قۆناغەدا هەردوو یانەی ماكابی تەل ئەبیب-ی ئیسرائیلی و رێد بۆڵ سالزبۆرگ-ی نەمسا بەیەكگەیشتن، لەگەڵ دەستپێكردنی یاریی یاریزانانی رێد بۆڵ سالزبۆرگ بەئاستێكی بەرز دەركەوتن و لەدوا ساتی گێمی یەكەم ناوبژیوان پەناڵتییەكی بۆ هەژماركردن و دۆمینیك سزۆبۆسزلای لەجێبەجێكردنی سەركەوتوو بوو ئەو گێمەشیان بەسودی خۆیان تەواو كرد، لەگێمی دووەم سەرەرای هەوڵی یاریزانانی ماكابی بۆ گۆرینی ئەنجامەكە، بەڵام یانەی رێد بۆڵ سالزبۆرگ لەسەر پیشاندانی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوامبوون و لەدەقیقەی 57 و لەرێگەی ماسایا ئۆكۆگاوا بونە خاوەن گۆڵێكی تر، لەدوای ئەو گۆڵە ئەنجامەكە هەروەك خۆی مایەوەو هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات، لەكۆتایدا یانەی رێد بۆڵ سالزبۆرگ یارییەكەی بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردەوە، بریاریشە رۆژی 30ی ئەم مانگە یاریی گەڕانەوەی نێوان هەردوو یانە بەرێوەبچێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە