کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سائیرون هەڵوێستی خۆی لەسەر پەسەندكردنی یاسای هەڵبژاردنەكان راگەیاند

.

12:00 PM - 23/09/2020

سەلام شەمەری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هاوپەیمانی سائیرون كە موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر سەرۆكایەتی دەكات لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هاوپەیمانی سائیرون هیچ گرفتێك لەبەردەم تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردنەكان دروست ناكات، بەڵكو تەئكید لەسەر تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە دەكاتەوە  بەجۆرێك كە فرە بازنەیی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو پەڕێوەبكرێت و لەرێی كارتی بایۆمەتریشەوە بەپاكی و دور لەساختەكاری پرۆسەكە بەڕێوەبچێت، سەلام شەمەری ئاماژەی بەوەشكرد، داوایان لەحكومەتی فیدراڵ كردووە، بە زووترین كات كارتی بایۆمەتری كارا بكات ، بەتایبەت لەو ناوچانەی ئاوارەكان تێیدا نیشتەجێن. ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی 31ی تەموز-ی ئەمساڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رۆژی 6-6-2021 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریكرد، بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكان پڕۆسەكە بەفرەبازنەیی بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان دژی فرە بازنەیی وەستاونەوە، بەهۆی ئەوەی چانس لەبەردەم كاندیدە لاوازەكانی حزبەكان بۆ بوون بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران كەمدەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە