کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەسەن رۆحانی ئەمریكا ناتوانێت دانوستان و شەڕمان بە سەردا بسەپێنێت

.

11:58 AM - 23/09/2020

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەرێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە وتارێكی لە 75 هەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان پێشكەشكرد و رایگەیاند گەلی ئێران قوربانی زۆری داوە بۆ گەیشتن بە ئازادی و رزگاربوون لە دەست داگیركاری و ژێردەستەیی و بەردەوام بووە لە هەوڵەكانی  لە پێناوی ئاشتی و سەقامگیری، حەسەن رۆحانی ئاماژەی بەوەشداوە ئێران دژی داگیركاری دەرەكی لە ناوچەكە وەستاوە و شەڕی كردووە دژی گرووپی قاعیدە و تیرۆریستانی داعش و كاری زۆری كردووە بۆ پاراستنی وڵاتان دراوسێی، لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆكی ئێران راشیگەیاند ئەمریكا ناتوانێت گفتوگۆ و دانوستان و شەڕیش بەسەر وڵاتەكەیدا بسەپێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە