کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بەغدا گەنجێكی نابینا بە توانا و بەهرەكانی جیهانی سەرسام كردووە

.

11:52 AM - 23/09/2020

گەنجێكی نابینا لە بەغدا توانا و شارەزاییەكەی بێوێنەی هەیە لە بواری چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل , گەنجەكە كە ناوی مستەفا عەزیز تەمەن 35 ساڵە و دانیشتووی شاری بەغدایە و نابیناییەكەی زكماگیە و هەر لە منداڵیەوە لەبەردەستی باوكی كاری چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلی كردووە و ئێستا دوای چەندین ساڵ شارەزاییەكی بێ وێنەی هەیە لەو بوارەدا و تەنها بە گوێگرتن و دەست لێدان دەتوانێت كێشە میكانیكیەكانی ئۆتۆمبێلەكە دەستنیشانبكات و چاكی بكاتەوە و لە ناوچەكە ناوبانگی پەیداكردووە , ئەم گەنجە سەرەڕای ئەوە, خاوەنی چەند بەهرەیەكی تریشە و هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمە لە مۆسیقا و لەگەڵ تیپێكی مۆسیقا میوزیك دەژەنێت , هەروەك وەك مامۆستا وانەی ئایینی لە خوێندنی ئیسلامی بە نابینایان دەڵێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە