.
12:56 PM - 22/09/2020
نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەر زەوی جیهان بووە یەكەم یاریزان لە مێژوودا زۆرترین نازناوی ماستەرزی 1000خاڵی بەدەستبهێنێت ئەمەش دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام شكستی دووچاری دیێگۆ سوارتزمانی ئەرجەنتینی كرد جۆكۆڤیچ كۆمەڵەی یەكەمی زۆر بە سەختی و بە ئەنجامی 7خاڵ بەرامبەر بە 5خاڵ بەسوودی خۆی تەواوكرد ئەمەش پێش ئەوەی بە ئاسانی كۆمەڵەی دووەم 6-3بباتەوە و یارییەكەشی لە ماوەی سەعاتێك و 53دەقیقە لەبەرژەوەندی خۆی یەكلایی كردەوە بەمەش ئەو یاریزانە سڕبیە كۆی نازناوەكانی لە پاڵەوانێـتییە 1000خاڵیەكان گەیاندە 36نازناو و پێش رافاییل نادالی ئیسپانی كەوت كە خاوەنی 35نازناوە ئەمە جگە لەوەی جۆكۆڤیچ لەم وەرزەدا لە كۆی 32یاری 31یاری بردۆتەوە و تاكە دۆراندنیشی لەم وەرزەدا بەهۆی كردنە دەرەوەی بوو لە پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە كاتێك تۆپێكی ئاراستەی ناوبژیوانی یارییەكە كرد و بەهۆی یاساكانی ئەو پاڵەوانێتییە بە دۆڕا هەژماركرا
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە