.
10:10 PM - 20/09/2020
بەڕێز/ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خاتوو (پڕشنگ ڕەشید عەبدولکەریم)مان پێگەیشت.
ئەم هەواڵه لەناخەوە خەمبار و نیگەرانی کردین. خاتوو پرشنگ، هاوژین و هاوڕێگای خەباتی سەختی بەڕێزتان بوو، بەم هۆیەشەوە تووشی نەماهەمەتی زۆر بوویەوە. بەداخەوە بۆ لەدەستدانی.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی ئەندامانی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. خۆمان بەهاوبەشی ئەم خەمەتان دەزانین. لەیەزدانی مەزن داواکارین داوا ناخۆشیتان بێت و رۆحی هاوژینی کۆچکردووتانیش بۆ هەمیشە شادبێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
20/9/2020
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە