.
09:43 PM - 20/09/2020
هەڤاڵی بەڕێز کاک شێخ جەعفەر جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان
هەواڵی ژیانئاوایی خاتوو پڕشنگ ڕەشید عەبدولکەریمی هاوژینی بەڕێزتان لە دڵەوە خەمباری کردین، بۆ ئەم ماتەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەكەم و بەشداری خەمتانم.
كۆچكردوو، خاتوو پڕشنگ، ژنێکی تێکۆشەر و قوربانیدەری ڕێگای پێشمەرگایەتی بوو، هەموو كات سەرۆكمان ھەڤاڵ مام جەلال وەک کەسێکی نزیک و متمانەپێكراو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد و بە نمونەی ژنی سەلار باسی دەکرد.
جێگای خاتوو پڕشنگ بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوری هەموو لایەك بدات و ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.
إِنَّا لِڵّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە