کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٥ کەس برینداربوون

.

09:39 PM - 20/09/2020

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گشتی (دەربەندیخان _ كەلار) لە گوندی دەرەدۆین ناوچەی گەزەڵان دوو ئۆتۆمبێل لە جورەکانی (ئۆپڵ ڤێکترا ) و (مازدا ستەیشن) بەیەکیان دادا و
لە ئەنجامدا  ٥ هاوڵاتی برینداربوون، دوابەدوای رووداوەكەش بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان كران.
 لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رائیدی هاتوجۆ رێژەن بورهان بەرێوەبەری هاتوجۆی دەربەندیخان رایگەیاند: رووداوەكە بەهوی هەڵەی یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانەوە بووە كەئەو رووداوەی لێكەوتۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە