کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبەسرە دەیان داواكراو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیر دەكرێن

.

09:25 PM - 20/09/2020

لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لەلێدوانێكی تایبەت بە سپۆتنیك رایگەیاند: لەدرێژەی هەڵمەتی هێزە ئەمنیەكان لەپارێزگای بەسرە بەدەیان داواكراو دەستگیر كراون كە لەنێویاندا ئەندامانی باندێكی مافیای مەترسیدار هەبوون.
بەوتەی خەفاجی لەنێو دەستگیركراوەكاندا كە ژمارەیان 61 داواكراوە، كەسانێك هەن كە تاوانی دزی و رفاندن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریان ئەنجامداوە و  لەهەمان كاتیشدا دەست بەسەر بڕێك چەكی بێ مۆڵەتدا گیراوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی بەسایتی مەعلومەی راگەیاند: هێزە ئەمنیەكان لەباكووری شاری رومادی پشت بەستوو بەزانیاری هەواڵگری  گەورە بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكانیان لەناوچەی زەنكورە دەستگیركردووە، كە بڕێكی زۆر لەماددەی حەشیشە و حەبی هۆشبەری پێگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە