کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوبرس داوا دەكات ڕێوشوێنی یەكلاییكەرەوە دژی توركیا بگیرێتەبەر

.

09:23 PM - 20/09/2020

خارا لامپۆس پیتری دیس وەزیری بەرگری قوبرس داوای لە یەكێتی ئەوروپا كرد لە بەرامبەر هەڵسوكەوتەكانی توركیا لەناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست رێوشوێنی یەكلاكەرەوە بەرامبەر ئەنكەرە بگرنەبەر.
وەزیری بەرگری قوبرس لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا تەئكیدیكردەوە: كە ناكرێت ئەو دۆخەی  كە بەهۆی دوژمنكارییەكانی توركیاوە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دروست بووە لەبەر چاو نەگیرێت و پێویستە یەكێتی ئەوروپا هەڵوێستەكانی پشتگیری بكاتە هەڵوێستی كرداری و رێوشوێنی یەكلاكەرەوە و خێرا بەرامبەر توركیا بگرێتەبەرو بە توركیا بڵێت یەكێتی ئەوروپا بە یەكگرتووییەكەی جارانەوە مامەڵە لەگەڵ هەڵسوكەوتە نایاساییەكانی ئەنكەرە دەكات.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە چەند مانگێكە بەهۆی هەوڵەكانی توركیاوە بۆ گەڕان بەدوای وزە لە ئاوە هەرێمایەتیەكانی یۆنان و قوبرسدا گرژی و ئاڵۆزی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی گرتۆتەوە و یەكێتی ئەوروپاش بەردەوام پشتیوانی خۆی بۆ یۆنان و قوبرس لەو كێشەیەدا دووپات كردۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە