کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا بە نیازە پەنابەران دیپۆرت بكاتەوە

.

08:54 PM - 20/09/2020

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەنیازە هەموو ئەو پەنابەرانە دیپۆرت بكاتەوە، كە داواكانیان رەتكراوەتەوە و پێویستیشە لە21 ڕۆژدا بەریتانیا جێبهێڵن.
ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا تەئكیدی لە بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا كردۆتەوە و رایگەیاندووە كە داوا ڕەتكراوەكان پێداچوونەوە بە كەیسەكانیاندا ناكرێتەوە و لە هەفتەیەكدا ئاگاداركردنەوەیەكیان پێدەگات و دوای ئەوەش دەبێت لە 21 ڕۆژدا بەریتانیا جێبهێڵن.
بەوتەی ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە لە مانگی حوزەیرانەوە ناوەندی یاسایی بەرژەوەندی گشتی بەریتانیا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە چارەنووسی پەنابەرەكان دەربڕیووە، بەهۆی نەبوونی هیچ پاڵپشتییەك بۆ ئەو پەنابەرانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە