کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆحانی: بەتوندی بەرپەرچی درێژكردنەوەی سزاكانی سەر وڵاتەكەمان دەدەینەوە

.

07:54 PM - 20/09/2020

حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران لەبەهای هەوڵەكانی ئەمریكای بۆ درێژكردنەوەی  سزاكانی سەر تاران كەمكردەوە و رایگەیاند: هەر هەنگاوێك بەئاراستەی جێبەجێكردنی سزای زیاتری وڵاتەكەی بنرێت، ئەوا تاران بەتوندترین شێوە بەرپەرچی دەداتەوە.
رۆحانی ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر بێتوو واشنتۆن كار بە بڕیارەكانی پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات لەدژی  ئێران ئەوا وەڵام دەدرێتەوە، چونكە هیچ دەوڵەتێكی نێو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رەزامەند نەبووە بەسەرلەنوێ سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا و ئەوەی ئەمریكاش دەرهەق بەوڵاتەكەیان دەیكات تەنیا خۆ سەپاندنە.
سەرۆكی ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی پیشاندا بۆ پابەندبوونی بەرێككەوتننامە ئەتۆمییەكە ئەگەر لایەنی بەرامبەر پابەندی رێككەوتننامەكە بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە