کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە عێراق

.

07:52 PM - 20/09/2020

ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق لەمیانی سەردانێكیدا بۆ شاری كەربەلا بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ لێپرسراوانی مەزارە ئایینیەكانی شارەكەدا هەڵمەتێك بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا لەكاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكانی عاشورادا ئەنجام دەدەین, هاوكات هۆشداریشیدا لە بەرزبوونەوەی ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وەرزی زستاندا.
راشیگەیاند: هەڵمەتەكە بریتیە لە بڵاوكردنەوەی وشیاری بۆ وەڵامدانەوەی ئەو دەنگۆیانەی كە هاوڵاتیان لەسەر پابەندبوونی ڕێنماییە تەندروستیەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا سارد دەكەنەوە و هەروەها هاندانی زیارەتكارانی مەزارە ئایینیەكان بۆ پابەندبوونیان بەرێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە و پشكنینی خۆڕایی بۆ ئەو كەسانەی كە نیشانەكانی ڤایرۆسەكەیان هەیە و توانای مادیان نیە بۆ پشكنین و وەرگرتنی چارەسەر.
راشیگەیاند: دۆخی عێراق مایەی نیگەرانیە، بەڵام نەگەیشتۆتە ئاستی داڕمان و ڕاشیگەیاند ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەكان نەبن لە وەرزی زستان و بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكانی عاشورادا ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا بەرز دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە