کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باران و گەردەلولی خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی عێراق دەگرێتەوە

.

07:49 PM - 20/09/2020

ئەحمەد تەمیمی شارەزا لە بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە شەپۆلێكی باران و گەردەلولی خۆڵبارین ناوچەكانی باكوور و باشووری عێراق بگرێتەوە.
ئەو كەشناسە بە ماڵپەڕەكانی هەواڵی راگەیاند: لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە شەپۆلێكی باران بارین روو لە عێراق دەكات و خۆڵبارینیش ناوچەكانی باشووری عێراق دەگرێتەوە , راشیگەیاند لەمڕۆوە سەرەتاكانی گۆڕانی وەرز دەركەوتووە و پێشبینی دەكرێت لەكۆتایی ئەم هەفتەیەدا پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە بكەن و شەپۆلەكانی سەرما دەست پێ بكەن.
سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی لافاوەكانیش ئەحمەد تەمیمی وتی وڵاتانی دراوسێ وەك ئێران رووبەڕووی لافاو دەبنەوە, بەڵام لافاوەكان كاریگەریان بۆ سەر عێراق نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە