کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆمار لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبۆوە

.

07:47 PM - 20/09/2020

دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە ماسیۆ تیولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا و چۆنێتی پەرەپێدانی هاریكارییەكان لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات و بەگوێرەی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان لە سەرجەم بوارەكاندا گفتوگۆیان لەسەر كرا.
هاوكات دوایین گۆڕانكاریەكانی ناوچەكە و جیهانیان تاوتوێكرد و تەئكیدیان لەسەر پێویستی كەمكردنەوەی گرژییەكان و بەكارهێنانی زمانی دیلۆگ لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە سەروەری و رەتكردنەوەی هەرجۆرە دەستوەردان و پێشیێلكارییەك كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە