کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری پلاندانان: پێویستە سەرژمێری بۆ پەرەپێدانی بوارە جیاجیاكان بێت و دووربێت لە تێكەڵكردنی بە سیاسەت

.

07:42 PM - 20/09/2020

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم: ئەو سەرژمێریەی كە بریارە كۆتایی ساڵی داهاتوو لەعێراق و هەرێم ئەنجام بدرێت بۆ پەرەپێدانی بوارە جیاجیاكان بێت و دووربێت لەتێكەڵكردنی بە سیاسەت
ئەمرۆ یەك شەمە 20-9-2020 لەدیوانی وەزارەت د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم بەئامادەبوونی سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێم پێشوازیكرد لە دكتور مهدی عەلاق ڕاوێژكاری نیشتمانی سەرژمێری بۆ عێراق لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان.
لەدیدارێك باس لە دواین هەوڵەكانی سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عێراق و هەرێم كرا، لەو پێناوەشدا وەزیری پلاندانان رایگەیاند: پێویستە كار لەسەر هەماهەنگیە بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا بكرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت سەرژمێریەكی دروست و سەركەوتوو ئەنجامبدرێت و رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سەرژمێری ڕۆڵی زیاتر بگێرێت بەتایبەت لە پاڵپشتی تەكنیكی و دارایی بەهۆی بارودۆخی دارایی عێراق.
لەبەشێكی تری دیدارەكە تاوتوێی دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی رابردووی نێوان هەردوولا كرا كە ئێستا وەفدێكی دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق لەهەرێمی كوردستانە بەمەبەستی بەردەوامیدان بە كۆبونەوەكان.
دواتر گفتوگۆ لەبارەی دواین ئامادەكارییەكانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی كرا بۆ كۆتایی ساڵی 2021  دواخرا، لەو چوارچێوەیەش وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بە ئامادەكاری و پێشوازی هەرێم لە پرۆسەی سەرژمێری كرد كە ئەنجامەكانی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی بوارە جیاجیان بێت و دووربێت لەتێكەڵبوون بە سیاسەت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە