کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی ناوچە دابرێنراوەكان لەپەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن

.

07:16 PM - 20/09/2020

دوای چڕبوونەوەی كێشەی داگیركردنی زەوی كشتوكاڵی جوتیارە كوردەكان لە ناوچە دابڕێندراوەكان، لیژنەیەكی پەرلەمانی كوردستان لە هەوڵدان بۆ سەردانیكردنی بەغدا و چارەسەركردنی ئەو گرفتە.
 ناسر ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەلیژنەی ناوچە دابڕێندراوەكان بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: لە ناوچەكانی سنووری خانەقین و جەلەولا و كەركوك و داقوق و عەرەبی هاوردە بەئاشكرا لەهەوڵی داگیركردنی زەوییە كشتوكاڵیەكانی جوتیارە كوردەكانن، بۆیە هەفتەی رابردوو لیژنەی ناوچە دابڕێندراوەكان لەپەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی خۆی كردووە و هەوڵدەدەن بڕۆنە بەغدا بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئەو جوتیارانە.

ttQ-R0sxBMA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە