کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك لە سەر چەند پرسێك كۆبوونەوە

.

07:08 PM - 20/09/2020

لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك لەسەر چەند پرسێك كۆبوونەوە و لە گرنگترین پرسەكان پرسی تەعریب كردنی كەركوك بوو، دوای كۆبوونەوەكەشیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی 2 ی ڕێكخستنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن كە پشتیوانی كەركوك بكات بە تایبەتی لە هەوڵەكانیان بۆ رێگری لە تەعریبكردنی شارەكە كە تائێستا بەداخەوە هیچ هەڵوێستیكیان نەبووە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەرێگەی سەرۆك كۆمارەوە داوایان لە حكومەتی عیراق كرد كە لیژنەیەك پێكبهێندرێت بۆ لێكۆڵینەوە لەو پێشێلكاریانەی كە لە ناوچەكە هەیە.

P1_w12ITDPg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە