کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ: رێكەوتنی تیك تۆكم پەسەندكردووە

.

06:34 PM - 20/09/2020

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەلێدوانێكیدا بۆ لایەنگرانی لە كارۆلینای باكووری وڵاتەكەی رایگەیاند: زۆر نزیكن لە رێككەوتنی كڕینی تیك تۆك لە چین و هەردوو كۆمپانیای واڵمارت و ئۆراكڵ رێككەوتنەكەیان كردووە.
ترەمپ ئەو كارە هاوبەشەی نێوان ئۆراكڵ و واڵمارتی بە ناوازە وەسفكرد و راشیگەیاند: نوسینگەی كۆمپانیاكە لە ئەمریكا دەبێت و 25 هەزار هەلیكاریش بۆ ئەمریكییەكان دەڕەخسێنێت، ئەو وتانەی ترەمپ لە كاتێكدایە یەكێك لە دروشمەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ گەڕاندنەوەی كۆمپانیا ئەمریكییەكانە لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ناو ئەمریكا.

P193sJdoDuA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە