کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكەخانەی سلێمانی لەبارەی هاوردە و هەناردەی زێڕ ڕوونكردنەوە دەدات

.

06:15 PM - 20/09/2020

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردە‌و هەناردەكردنی زێڕ بۆ هەرێمی كوردستان دەدات‌و ئاشكرای دەكات: ئەو بڕیارە زیانێكی زۆر بە جموجۆڵی بازرگانی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت.
تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند: بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردە‌و هەناردەكردنی زێڕ لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر‌و سلێمانی، بڕیارێكی تازە نییە‌و لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق ئەو بڕیارەی دابوو، بەڵام لەگەڵ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكرا.
وتیشی: دەركردنی ئەو بڕیارە بۆ جاری دووەم‌و ئاگاداركردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەولێر‌و سلێمانی‌و بەسرە سەبارەت بە قەدەغەكردنی هاوردە‌و هەناردەكردنی زێڕ، زیانێكی ئابووری‌و بازرگانی زۆر بە هەرێمی كوردستان دەگەیەنێت‌و پێویستە حكومەتی هەرێم بەزوویی ئەم كێشەیە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی چارەسەر بكات.

xANXOtOHxgU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە