کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چین: رێوشوێنی دژ بە سزاكانی ئەمریكا دەگرینەر

.

06:03 PM - 20/09/2020

حكومەتی چین رایگەیاند: رێوشوێنی تایبەت دەگرنەبەر بۆ سنوورداركردنی چالاكی كۆمپانیا بیانییەكان، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەیەك لە دژی سزاكانی ئەمەریكا كە بەرامبەر كۆمپانیاكانی چین بەكاری دەهێنێت، لە پێش هەمویانەوە كۆمپانیای هواوی.
وەزارەتی بازرگانی چین لە بەیاننامیەكدا رایگەیاند: لیستێكیان بۆ ئەو كۆمپانیا بیانیانە دیاریكردووە، كە لە بەرژەوەندی خۆیان سەروەری نیشتمانی چین ناشیرین دەكەن، لەرووی ئاسایش و پەرەپێدانەوە، هەروەها یاسا ئابووری‌و بازرگانیە نێودەوڵەتیەكان پێشێل دەكەن.
هەرچەندە بەیاننامەكەی وەزارەتی بازرگانی چین ئاماژەی بە هیچ كۆمپانیایەكی بیانی دیاریكراو نەكردوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی باج بەسەر كۆمپانیا بیانییەكان دەسەپێنێت یاخود كۆتووبەند لەسەر چالاكیەكانیان دادەنێت، وەك هێنانی كارمەند و ئامێرەكانی پیشەسازی بۆ چین.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی چین لە كاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا ئەمەریكا رایگەیاندبوو: سزا بەسەر كۆمپانیای هواوی دەسەپێنێت‌و  هەردوو ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك و وی چات قەدەغە دەكات، كە سەر بە هەردوو كۆمپانیا چینین ‌و لەبەرژەوەندی حكومەتی ئەو وڵاتە كاریان كردووە‌و مەترسیان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا دروستكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە