کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ: رێككەوتنی تیك تۆك و ئۆراكڵ زۆر باشە

.

05:50 PM - 20/09/2020

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت: رێككەوتنی سەرەتایی نێوان هەردوو كۆمپانیای واڵمارت‌و ئۆراكڵ لەگەڵ كۆمپانیای (بایت دانس) بۆ كڕینی ئەپَڵیكەیشنی تیك تۆك زۆر باشە.
وتەبێژی كۆمپانیای (بایت دانس)ی چینی كە خاوەندارێتی (تیك تۆك) دەكات رایگەیاند: لەگەڵ كۆمپانیای واڵمارت ‌و ئۆراكڵ گەیشتونەتە رێككەوتنێكی سەرەتایی، بەمەش كۆتایی بەو گرفتە دێت كە لە ئەمریكا بۆیان دروست بووە.
لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پیرۆزبایی لەو رێككەوتنە دەكەم ‌و پێموایە زۆر باشە ئەگەر بەدەستی بهێنین، ئەگەر بە پێچەوانەشەوە بێت گرنگ نیە.

d_V5krPrgec

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە