کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیلاس ڤیرۆنا و رۆما بە گۆڵێك یەكسانبوون

.

01:34 PM - 20/09/2020

لە یارییەكی تری هەفتەی یەكەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا   رۆما لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی هیلاس ڤیرۆنا   لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار تۆڕی گۆڵی یەكتر بهەژێنن   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێ كرد هەرواش كۆتایی پێهات   لە گێمی دووەمدا راهێنەری هەردوو یانە ریزەكانیان رێكخستەوە و یاریەكەش بە بەراورد لەگەڵ گێمی یەكەمدا ئاست بەرزییەكی زیاتری بەخۆوە بینی   بەڵام تا فیكەی كۆتایی ناوبژیوان یاریزانانی هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن و هەردوولاش بە خاڵی یەكسان بوونی یاریەكە یاریگایان جێهێشت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە