کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیۆرەنتینا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە تۆرینۆی بردەوە

.

01:33 PM - 20/09/2020

شەوی رابردوو ركابەرییەكانی وەرزی 2020-2021ی كاڵچۆ دەستیان پێكرد و لە یەكەم رووبەروو بوونەوەی هەفتەی یەكەمی خولەكەشدا   یانەی فیۆرەنتینا لە یاریگای ئارتیمۆ فرانكی شاری فلۆرەنسا پێشوازی لە یانەی تۆرینۆ كرد   لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا هیچ لایەك لە تۆمار كردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات   لە گێمی دووەمدا یاریزانانی هەردوو یانە فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یەكتر و دوای لە دەستدانی چەند هەلێكی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیش   سەرەنجام لە دەقیقەی 78 دا جایتانۆ كاسترۆ فیلی گۆڵی پێشكەوتنی ڤیۆلای تۆمار كرد و تا كۆتایی ئەنجامی یاریەكە هەر بەو تاكە گۆڵە مایەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە