کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ: رێكەوتنی تیكتۆكم پەسەندكردووە

.

12:40 PM - 20/09/2020

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەلێدوانێكیدا بۆ لایەنگرانی لە كارۆلینای باكووری وڵاتەكەی رایگەیاند زۆر نزیكن لە رێككەوتنی كڕینی تیكتۆك لە چین و هەردوو كۆمپانیای واڵمارت و ئۆراكڵ رێككەوتنەكەیان كردووە.
ترەمپ ئەو كارە هاوبەشەی نێوان ئۆراكڵ و واڵمارتی بە ناوازە وەسفكرد و راشیگەیاند نوسینگەی كۆمپانیاكە لە ئەمریكا دەبێت و 25 هەزار هەلیكاریش بۆ ئەمریكییەكان دەڕەخسێنێت ، ئەو وتانەی ترەمپ لەكاتێكدایە یەكێك لە دروشمەكانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ گەڕاندنەوەی كۆمپانیا ئەمریكییەكانە لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ناو ئەمریكا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە