کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیلانێكی هێرشی تیرۆریستی لەعیراق پووچەڵكرایەوە

.

12:39 PM - 20/09/2020

 پیلانێكی هێرشی تیرۆریستی لەعیراق پووچەڵكرایەوە و سەركردەیەكی داعش دەستگیركرا.
لەو بارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی لەعیراق لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە پیلانێكی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن لەعیراق پووچەڵكرایەوە ، لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەهەڵمەتێكدا بەپشت بەستن بەزانیاری هەواڵگری وورد سەركردەیەكی داعشیان لەیەكێك لەگەڕەكەكانی بەغدا دەستگیركرد كە ناوبراو لەناوچەكانی باكوور گەڕابۆوە بۆ وەرگرتنی پۆستێكی سەربازی لەناو داعش.
هاوكات ئاماژەبەوەكراوە ئەو تیرۆریستە دەستگیركراوە دانی ناوە بەبوونی پیلانێكی تیرۆریستی بۆ بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی عیراق لەكاتی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن و هەروەها دانی بەوەداناوە كە سەركردایەتی هێرشەكانی كردووە بۆ سەر هێزە ئەمنیەكان لەپارێزگای كەركوك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە