کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە نەبونی خزمەتگوزاریدا دانیشتوانی شاری ئەوین نارەزایی دەردەبڕن

.

11:20 AM - 20/09/2020

 لە بەرامبەر نەبوونی پرۆژەو خزمەتگوزاریە پێویستەكان لەو ناو سیتیەكەیاندا بەشێك لە دانیشتوانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی ( ئەوین ) نارەزایەتی دەردەبڕن و  دانیشتوانەكەشی خاوەنی پرۆژەكە لەبەرامبەر دابین نەكردنی خزمەتگوزاریەكانی وەك (باخچەو قوتابخانەو ماركێت)دا بە كەمتەرخەم دادەنێن.
هاوكات بوونی پیسی و پاشەرۆی ئاژەڵ و بۆنی ناخۆشی مەیدانی ئاژەڵان كە دەكەوێتە نزیكی پرۆژەكەوە  دانیشتوانی ئەوین سیتی بێزار كردوەو داوا لە حكومەت و لایەنە پەیوەندارەكان دەكەن چارەسەرێكیان بۆ بدۆزنەوە.

879PHj03AGY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە