کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زێر بەرزترین نرخی لەماوەی هەفتەیەكدا تۆماركرد

.

07:14 PM - 19/09/2020

بەهۆی پاشەكشێی بەهای دۆلارو مەترسیەكان لە لاوازی گەشەكردنەوەیەكی خێرای ئابوری جیهان بەتایبەت دوای خستنەرووی ئەو داتایانەی باس لە لاوازی رەخساندنی هەلەكانی كار دەكەن لە ئەمریكا سەرلەنوێ‌ نرخی زێر لەبازارەكانی جیهان دەستی بە بەرزبوونەوەكرد.
لەو چوارچێوەیەشدا  نرخی هەر ئۆنسەیەك لە زێر لە مامەڵەخێراكانی بۆرسەی جیهانیدا بە رێژەی سەدا (سفر) پۆینت (6) بەرزبونەوەی تۆماركردو گەیشتە هەزارو (953) دۆلارو 70  سەنت كەئەوەش بەبەرزترین نرخی تۆماركراوی ئەو كانزایە دادەنرێت لەماوەی یەك هەفتەی رابردوودا.
هەروەك  لەگەڵ زێردا  نرخی بەشێكی تر لە كانزا گرانبەهاكان گۆرانكاریان بەسەردا هاتووەو لەو چوارچێوەیەشدا نرخی زیوو بەرێژەی زیاتر لە سەدا سفر پۆینت 2 نرخەكەی پێشووی بەرزبۆتەوەو فرۆشی یەك ئۆنسەی گەیشتۆتە (27) دۆلارو (16) سەنت ئەمە لە كاتێكدا نرخی پلاتین بەرێژەی سەدا سفر پۆینت  2 بەرزبۆتەوەو بە 942 دۆلارو 6 سەنت بۆ هەر ئۆنسەیەك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە