کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق لە هەوڵی بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادایە

.

02:45 PM - 19/09/2020

عیراق لە هەوڵی بەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنادایە

وەزارەتی تەندروستی عیراق سەرقاڵی وەرگرتنی رەزامەندی رەسمییە بۆ دابینكردنی بودجەی پێویست بەئامانجی هاوردەكردنی ڤاكسینی چینی دژە كۆرۆنا كە لەلایەن كۆمپانیای (سینو فارم) ەوە لە ناوەڕاستی ئابدا ڕاگەیەندرا.  
سەفا موسلیم تەمیمی بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە رەسمی ڕاگەیاندووە: میوانداری وەزیری تەندروستیان كردووە بۆ تاوتوێكردنی پرسی كڕینی ڤاكسینی چینی و تەئكیدكردۆتەوە لە هەوڵدان بۆ تاوتوێكردنی پرسەكە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بەئامانجی دابینكردنی بودجەی پێویست بۆ ئیمزاكردنی گرێبەست لەو بارەیەوە.  
رونیشیكردەوە: ڤاكسینی چینی بەپێی تاقیكردنەوە و توێژینەوە بەكاردەهێنرێت و سەرجەم قۆناغە پێویستەكانی تاقیكردنەوە دەبرێت و دواتر بریار لەسەر بەكارهێنانی دەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە