کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.بەرهەم داوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای‌ ژنانی‌ رزگاربووی‌ ئێزدی‌ دەكات

.

02:43 PM - 19/09/2020

د.بەرهەم داوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای‌ ژنانی‌ رزگاربووی‌ ئێزدی‌ دەكات

 د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری‌ عێراق لە چوارچێوەی بەشداری  لە كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند: چاكسازییەكان پێویستیان بە دابینكردنی كەشوهەوایەكی سیاسی گونجاو هەیە لە رێی ئیرادەیەكی جدییەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئازاد و بێگەرد بەدوور لە كاریگەری چەك.
 سەرۆك كۆماری‌ عیراق تەئكیدی كردەوە كە چاوپۆشی ناكەن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵكاران و ئەوانەی بەربەست دروستدەكەن لەبەردەم بنیاتنانی وڵاتێكی خاوەن سەروەری. وتیشی  بەمەبەستی بەدیهێنانی مافی ژنان و كچانی ئێزیدی كە لەلایەن داعشەوە رفێندران، پرۆژە یاسایەكیان رەوانەی پەرلەمان كردووە و داوایكرد پەرلەمان پرۆژەیاساكە پەسەند بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە