کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جۆبایدن: دەبێت ئەمریكییەكان بزانن لە هەڵبژاردین داهاتوو دەنگ بە كێ دەدەن

.

02:40 PM - 19/09/2020

جۆبایدن: دەبێت ئەمریكییەكان بزانن لە هەڵبژاردین داهاتوو دەنگ بە كێ دەدەن

جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی كۆچی دوایی ژنە دادوەری بەناوبانگی ئەمریكا روس بادر جینسبیرگ وێرای ئەوەی هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكارەكەی دەربری رایگەیاند: دەبێت ئەمریكییەكان بە وریاییەوە دەنگ بە كاندیدی داهاتووی سەرۆكایەتی وڵاتەكەیان بدەن، تا بتوانرێت كەسێكی گونجاو لە شوێنی ئەو دادوەرە بە توانا و خۆشەویستەی ناو ئەمریكییەكان دیاری بكات.
 بایدن ئاماژەی بەوەشكرد: نایانەوێت ئەزموونی تاڵی ساڵی 2016 دووبارە بێتەوە ، دوای مردنی دادوەر میریك گارلاند باراك ئۆباما سەرۆكی ئەو كاتەی ئەمریكا ویستی كەسێكی بەتوانا لە جێگەی ئەو دابنێت بەڵام كۆمارییەكان رێگریان كردوو شكستیان بە هەوڵەكەی ئۆباما هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە