کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن لە یاریگای خۆی شاڵكەی گۆڵبارانكرد

.

02:00 PM - 19/09/2020

بایرن میونشن لە یاریگای خۆی شاڵكەی گۆڵبارانكرد
شەوی رابردوو ركابەرییەكانی وەرزی 2020 – 2021ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا دەستیان پێكرد و لە یەكەم رووبەروو بوونەوەی هەفتەی یەكەمی خولەكەشدا  بایرن میونشنی پاڵەوانی هەشت وەرزی رابردووی بۆندس لیگا لە یاریگای ئالیانز ئارێنا پێشوازی لە شاڵكە كرد  دوای تەنها 4 دەقیقە لە دەست پێكی یاریەكە سێرگ گنابری گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانە باڤارییەكەی تۆماركرد  دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 19 دا لیۆن گۆریتسكا گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەكەی  هەروەها لە دەقیقەی 31 یشدا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی بایرن میونشن هەژماركرد و رۆبەرت لیڤاندۆڤسكیش توانی گۆڵی سێیەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو سێ گۆڵە مایەوە  لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانە باڤارییەكە درێژەیان بە پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیاندا و لە دەقیقەكانی 47  و 59 شدا سێرگ گنابری دوو گۆڵی تری بەخشیە یانەكەی و هاتریكی خۆی لە یاریەكەدا تۆماركرد  لە ناوەراستی گێمی دووەمیشدا یاریزانانی بایرن كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و لە دەقیقەكانی 69  و 71 یشدا تۆماس مۆلەر و لیرۆی سانیە دوو گۆڵی تریان بۆ یانەكەیان تۆماركرد  هەروەها لە دەقیقەی 81 یشدا جەمال موسالا كۆتایی بە كەرنەڤاڵی یانە باڤارییەكە هێنا  سەرەنجام یانەی بایرن میونشن بە 8 گۆڵی بێ وەڵام یانەی شاڵكەی دووچاری شكست كرد  ئەو ئەنجامەش بووە گەورەترین ئەنجام لە مێژووی یارییەكانی دەست پێكی بۆندس لیگا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە