کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەفتەی دووەمی لالیگا بەڕێوەدەچێت

.

01:57 PM - 19/09/2020

هەفتەی دووەمی لالیگا بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ  بە ئەنجامدانی سێ یاری ركابەرییەكانی هەفتەی دووەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا دەستپێدەكات  سەرەتا لە سەعات 5بەكاتی هەرێمی كوردستان یانەی ڤیاریاڵ لە نێو یاریگای لاسیرامیكا پێشوازی لە یانەی     ئیبار دەكات  ڤیاریاڵ هەفتەی رابردوو لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی گۆڵێك بەرامبەر یانەی هویسكای تازە سەركەوتوو بۆ ریزی خولی پلەیەك یەكسانبوو  ئەم هەفتەیەش لە نێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئیبار دەكات و ئارەزووی ئەوەش دەكات یەكەم بردنەوە لەم وەرزەی لالیگا دەستبەر بكات  بۆ ئەم وەرزەش ڤیاریاڵ چەند گۆڕانكارییەكی گرنگی لە پێكهاتەكەی كردووە و جگە لە دەستنیشان كردنی ئۆنای ئیمری وەك راهێنەر .
 هەریەك لە دانیال باریخۆ و فرانسیس كوكلینی یاریزانانی پێشووی یانەی ڤالانسیای بۆ ریزەكانی گواستۆتەوە  ئەمە جگە لە بەدەستهێنانی تواناكانی تاكیفۆسای كۆبۆی بەهرەمەندی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی كەلەم وەرزە بەشێوەی خواستن لە ریزی ڤیاریاڵ درێژە بەیاری كردن دەدات  هەروەها شەممە یارییەكانی هەفتەی دووەمی لالیگا بەردەوامی دەبێت و لە دوو كاتی جیاوازیشدا یانەكانی خیتافی و ئۆساسۆنا لە لایەك و سێڵتاڤیگۆ و ڤالانسییا لە لایەكی تر بەیەكدەگەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە