کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یارییەكانی هەفتەی دووەمی پریمەرلیگ دەستپێدەكات

.

01:55 PM - 19/09/2020

 یارییەكانی هەفتەی دووەمی پریمەرلیگ دەستپێدەكات
 هاوشێوەی لالیگا  ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی دووەمی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا دەستپێدەكات و چوار رووبەرووبوونەوەش بەرێوەدەچن  یانەی ئیڤەرتۆن لە یاریگای گۆدیسۆن پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری لە یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن دەكات و چاوی لەوەیە دووەم بردنەوەی لەسەریەك تۆمار بكات وەك چۆن هەفتەی رابردوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە ئەركێكی یەكجار ئاڵۆزدا لە یانەی توتنهام هۆتسبێری بردەوە  دواتر یانەی لیدز یونایتد بۆ یەكەم جار لە دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەكانی پریمەرلیگ لەنێو یاریگای خۆی یاری دەكات و میوانداری یانەی فوڵهام دەكات كە هەدوو یانە وەرزی رابردوو لە چامپیۆنس شیپ یاریان كردووە  لە یەكێكی تر لە یارییەكان یانەی مانچستەریونایتد دوای دواخستنی یەكەم یاری ئەم وەرزەی بەرامبەر یانەی بێرنلی لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد پێشوازی لە یانەی كریستاڵ پاڵاس دەكات  بۆ ئەم مەبەستەش ئۆلی گونار سۆڵشایەری راهێنەری یانەكە  هیوای خواست بەوەی هاری ماگوایەری بەرگریكار و كاپتنی یانەكە رووداوی دەستگیركردنی لە یۆنان تێپەڕێنێت و سەرنجی خۆی لەسەر ركابەرییەكانی كۆبكاتەوە  لەبەرامبەریشدا هیوای سەركەوتنی بۆ ڤان دی بیكی هۆڵندی خواست كە بەم دواییە لە ریزەكانی یانەی ئەیاكس ئەمستردامەوە رووی لە یانە ئینگلیزییەكە كرد  لە دوایین یاری رۆژی شەممە كە لە هەمان كاتدا یەكێك دەبێت لە دێربیەكانی شاری لەندەن یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری یانەی وێستهام یونایتد دەكات  لای خۆشیەوە مایكڵ ئارتیتای راهێنەری گەنەرز هۆشداری دایە یاریزانەكانی لەبەرامبەر ئەو مەترسیانەی یاریزانانی یانەی وێستهام بۆیان دروستدەكەن  وێستهام لە ژێر سەرپەرشتی دەیڤید مۆیس هەوڵی بەدەستێهانی یەكەم سێ خاڵ لەم وەرزەدا دەدات لە كاتێكدا یاریزانانی ئارسناڵ بە هیوای ئەوەن دووەم بردنەوەی لەسەریەك تۆماربكەن .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە