کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیڤەرپوڵی ئینگلیزی تیاگۆ ئەلكانتارای پێشكەشی میدیاكان كرد

.

01:48 PM - 19/09/2020

لیڤەرپوڵی ئینگلیزی تیاگۆ ئەلكانتارای پێشكەشی میدیاكان كرد
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە شێوەیەكی رەسمی گرێبەستی لەگەڵ تیاگۆ ئەلكانتارای ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئیمزا كرد و هەر دوێنێش ئەو یانەیە یاریزانی ناوبراویان پێشكەش میدیاكان كرد  لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا یانەی لیڤەرپوڵ ئاشكرای كرد كە یانەكەیان دوای رێكەوتنیان لەگەڵ ئیدارەی یانەی بایرن میونشن بۆندێكیان بۆ ماوەی 4 وەرز و تا هاوینی 2024 لەگەڵ ئەلكانتارا ئیمزا كردووە  لەلایەكی تریشەوە رۆژنامەكانی بەریتانیان رایانگەیاندووە : لە بەرامبەر دەستەبەركردنی تواناكانی ئەلكانتارا .
 رێدز بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی پێشكەشی یانە باڤارییەكە كردووە  لە چاوپێكەوتنێكیشدا یاریزانی ناوبراو خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە پەیوەندی كردنی بە ریزەكانی لیڤەرپوڵ و تەئكیدیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە هەموو توانای خۆی دەخاتە كار تا هاوكاری یانەكەی بكات بۆ بردنەوەی نازناوەكان لە داهاتوودا   تیاگۆ ئەلكانتارای بە رەچەڵەك بەڕازیلی تەمەن 29 ساڵ لە هاوینی 2013  دا و بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە رووی كردە یانەی بایرن میونشن و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی 7 جار نازناوی بۆندس لیگا و 4 جار جامی ئەڵمانیا و سێ جار جامی سوپەری ئەڵمانیا وجارێكیش نازناوەكانی چامپیۆنس لیگ و جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەكان بەدەست بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە