کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەری پێشوتر بەرهەمە نەوتیەكانی موسڵ بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرا

.

09:43 PM - 18/09/2020

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەمیدیاكانی عیراقی راگەیاندووە لەچوارچێوەی كارەكانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كە بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران پێكهێندراوە، لەلایەن هێزێكی تایبەتەوە فەلاح مەندیل بەڕێوەبەری پێشووتری بەرهەمە نەوتیەكانی موسڵ بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لە ماوەی كاركردنیدا دەستگیركراوە.
پێشتریش بەبڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوە گەندەڵی ژمارەیەك لێپرسراوی باڵای حكومەت بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیركران لەوانە عەلی شاكر زاملی بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی بەغدا ، بڕیاری دەستگیركردن و قەدەغەی گەشتكردن بۆ ژمارەیەك لێپرسراوی باڵای تر دەركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە